رووداو - تەندروستی
مامۆستایەکی پەیمانگەیەکی نابیستان لە کەلار ئاشکرای دەکات، فێرخوازەکانیان (نابیستەکان) چەندین کێشەی تەندروستییان هەیە و هیچ تیمێک نییە بۆ پشکنینی تەندروستییان.
لەنێو پەیمانگەی هیوای نابیستانی گەرمیان- کەلار 40 فێرخواز هەن و هیوا جەواد، بەڕێوەبەری پەیمانگەکە دەڵێت: لە پۆلی 1 تاوەکو 9 خوێندکارمان وەرگرتووە و بەشێکی زۆریشیان کێشەی دەم و ددان، چاو و هەوکردنی گوێیان هەیە، بەڵام هیچ پزیشکێک و تیمێکی تەندروستی نییە بۆ پشکنینیان.
هیوا جەواد داوای تیمێکی تەندروستی دەکات بۆ پشکنینی فێرخوازە نابیستەکانیان. لە گەرمیان سێ پەیمانگەی نابیستان هەیە؛ لە کەلار 40 فێرخواز، لە خانەقین 18 و لە کفریش 16 فێرخوازیان هەیە.

