رووداو - تەندروستی
چارەسەرێکی دەروونی رایدەگەیێنێت، راڕایی جۆری جیاوازی هەیە و بەشێکی زۆریشیان بەهۆی زەبری دەروونیی دوای رووداوێک تووشی تاک دەبن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 24-9-2026 کاروان کاکەڕەش، چارەسەرکاری دەروونی لە سلێمانی لەنێو بووڵتەنی تەندروستیدا رایگەیاند، راڕایی رەنگە بۆماوەیی بێت و لە دایک و باوکەوە بۆ منداڵەکان بگوازرێتەوە یاخود دەشێت بەهۆی تێکچوونی هۆڕمۆنەکانەوە رووبدات یانیش بەهۆی زەبری دەروونیی دوای رووداوەکانەوە کەسێک تووشی ببێت.
کاروان کاکەڕەش روونی دەکاتەوە، جۆری زۆری راڕایی هەیە و هەر یەکەیان چارەسەری دیاریکراوی هەیە، تەنانەت وەرزش یەکێکە لە رێگەچارەسەرییەکان.
بەگوتەی کاروان کاکەڕەش، زۆربەکارهێنانی سۆشیاڵ میدیاکان راڕایی (واسواسی) زیاد دەکات.


.png&w=3840&q=75)