رووداو - تەندروستی
لە نەخۆشخانەی فێرکاریی ئازادی لە کەرکووک 5 نەشتەرگەریی دەگمەن ئەنجام دران، د. هەرمان شوانی پسپۆڕی نەشتەرگەریی گشتی دەڵێت، لە نەخۆشخانەی ئازادی نەشتەرگەریی لابردنی سوورێنچک ئەنجام دەدرێت کە لە هەموو عێراق تەنیا لە بەغدا ئەنجام دەدرێت و تێچوویەکی زۆریشی پێویستە.
د. هەرمان شوانی، پسپۆڕی نەشتەرگەریی گشتی گوتی: مانگانە دوو بۆ سێ کەس لابردنی سوورێنچکیان بۆ دەکەین، چونکە بە هۆکاری جیاواز سوورێنچکیان کەڵکی نەماوە.
لەلایەکی دیکەوە نەشتەرگەرییەکی دیکەی دەگمەن بۆ خانمێک کراوە و ئەو پسپۆڕەی کردووەیەتی د. میدیا عیمادە. ئەو دەڵێت: بە یارمەتیی ئامێری لاپڕۆسکۆپ منداڵدانی خانمێکمان لابرد، ئەو ئامێرەش وادەکات نەشتەرگەرییەکە بە خێرایی ساڕێژ ببێتەوە و کواڵیتییەکەشی باشتر بێت.
د. میدیا عیماد روونی دەکاتەوە، ئەمە بۆ یەکەمجارە لە نەخۆشخانە حکومییەکانی کەرکووک ئامێری لاپڕۆسکۆپ بەکاربێت و کاتێکی کەمتریشی دەوێت لە نەشتەرگەرییە رێگە کۆنەکە.
موژدەیەک لە نەخۆشخانەی ئازادی لە کەرکووک بۆ هەموو نەخۆشەکان؛ ئێستا پزیشکی شارەزای لێیە و چەندین نەشتەرگەریی دەگمەن و قورسیان کردووە، ''چارەسەری شەقیقە''
.png&w=3840&q=75)

