رووداو - تەندروستی
توێژەرانی ئەمریکی 36 جینیان دەستنیشان کردووە کە رۆڵیان لە زیادکردنی مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشیی راڕایی (OCD)دا هەیە.
توێژەران لە کۆلێژی زانستی رەتگێرز لە ئەمریکا، شیکارییان بۆ DNAـی نزیکەی 4 هەزار کەسی تووشبوو بە راڕایی کردووە و بۆیان دەرکەوتووە، زۆرێک لەو جینانەی دۆزراونەتەوە لەنێوان نەخۆشیی راڕایی و تێکچوونی تیکە درێژخایەنەکاندا هاوبەشن، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی هەردوو نەخۆشییەکە رێڕەوی هاوشێوە لە مێشکدا بەکاردەهێنن.
جەی تیشفێڵد، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت، "چەندین لەو جینانەی کە دەستنیشان کراون، پێشتر پەیوەست کراون بە ئۆتیزم و شیزۆفرینیاوە، ئەمەش ئەو بەڵگانە زیاتر دەکات کە چەندین نەخۆشیی دەروونی لەوانەیە لە تێکچوونی هاوشێوەی گەشەی مێشک و پەیوەندییەکانییەوە سەرچاوە بگرن."
جەی تیشفێڵد گوتی، "ئەم جینانە بە تەنیا کار ناکەن، بەڵکو لەناو تۆڕێکدا کار دەکەن. ئێستا دەتوانرێت تۆڕەکان بە گشتی بکرێنە ئامانج، کە ئەمەش دیزاینکردنی چارەسەری نوێ ئاسانتر دەکات."

.png&w=3840&q=75)
