رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەک لە ئەمریکا دەریدەخات، لەڕێگەی هێدسێتێکی وروژێنەری کارەباییەوە کە لە ماڵەوە بەکاردەهێنرێت، دەتوانێت نیشانەکانی تەنگژەی دەروونیی دوای رووداوەکان (PTSD) کەم بکاتەوە.
توێژەرانی زانکۆی کالیفۆرنیا بە هاوکاری کۆمپانیای Neurovalens لە ئەمریکا ئاشکرایان کرد تەکنیکێکی نوێیان بەناوی "وروژاندنی سیستمی ڤێستیبولاری کارەبایی" (VSS) لەسەر نزیکەی 400 کەس کە نیشانەکانی تەنگەژەی دەروونی دوای رووداوەکانیان هەبووە تاقیکردووەتەوە و بەشداربووان بۆ ماوەی 12 هەفتە، رۆژانە کاژێرێک و 30 خولەک پێش خەوتن هێدسێتەکەیان بەکارهێناوە.
دەرکەوتووە ئەو گرووپەی کە هێدسێتە چالاکەکەیان بەکارهێنابوو، کەمبوونەوەیەکی بەرچاویان لە نیشانەکانی PTSDدا بەخۆوە بینی بەراورد بەو گرووپەی کە هێدسێتێکی ساختەیان (sham) بەکارهێنابوو.
د. پیتەر کۆلڤۆنن، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە لە زانکۆی کالیفۆرنیا دەڵێت، "دوای بەکارهێنانی هێدسێتەکە گرفتەکانی بێخەوی و دڵەڕاوکێ کەم بوونەتەوە''.
لەسەر بنەمای ئەم ئەنجامانە، دەزگای خۆراک و دەرمانی ئەمریکا (FDA) مۆڵەتی بە هێدسێتەکە داوە وەک یەکەم ئامێری لەو جۆرە بۆ چارەسەرکردنی نیشانەکانی PTSD.

.png&w=3840&q=75)
