رووداو - تەندروستی
پەیمانگەی تەکنیکیی مێرگەسۆر لەبارەی بەشی دەرمانی گیایی رایدەگەیێنێت، لەو بەشەدا قوتابییان بە تەواوەتی رادەهێندرێن بۆ ئاشنابوونیان لە بەکارهێنانی گیا و رووەکەکان بۆ دروستکردنی دەرمان و چارەسەر.
د. تاڵیب شێروان، راگری پەیمانگەی تەکنیکیی مێرگەسۆر بە رووداوی راگەیاند، ئایرۆڤیدای هیندی سیستمێکی پزیشکی و گیادەرمانییە کە بۆ سوودوەرگرتن لە رووەکەکان بەکاردێت تاوەکو لە بواری پزیشکیدا بەکاربێن.
د. تاڵیب شێروان روونی دەکاتەوە، ئەزموونی پزیشکی لەنێوان هەرێمی کوردستان و هیندستان پێویستە گەشەی زیاتری پێبدرێت کە دەکرێت پەیوەندییە ئەکادیمییەکان رێگەیەک بێت بۆ ئەوە.
لەنێو پەیمانگەی تەکنیکیی مێرگەسۆر خوێندکارانی بەشی دەرمانی گیایی پەیمانگەکە بە ئامادەبوونی کۆنسوڵی هیندستان یادی رۆژی جیهانیی ئایڕۆڤیدایان کردەوە ئەمەش لەپێناو زیاتر ئاشناکردنی خەڵک بە سیستمەکە و بە بەشە نوێیەکەی پەیمانگەکە.
ئەمەش بزانە
ئایڕۆڤیدا سیستمێکی چارەسەری سرووشتییە کە مێژووەکەی بۆ زیاتر لە 5000 ساڵ پێش ئێستا لە هیندستان دەگەڕێتەوە. وشەکە لە زمانی سانسکریتییەوە هاتووە: "Ayur" واتە ژیان، و "Veda" واتە زانست یان زانیاری؛ کەواتە واتا گشتییەکەی دەبێتە "زانستی ژیان".
ئەم سیستەمە تەنیا بایەخ بە چارەسەرکردنی نەخۆشی نادات، بەڵکو جەخت لەسەر پاراستنی هاوسەنگیی نێوان جەستە، مێشک و رۆح دەکاتەوە.
.png&w=3840&q=75)

