رووداو - تەندروستی
کاتێک قاوە دەگریتەوە، پێش ئەوەی بیخۆیتەوە، بۆنی بکە، چونکە دەبێتە هۆی دابەزینی دڵەڕاوکێ و باشتربوونی خێرای باری دەروونی. ئەمە ئەنجامی توێژینەوەیەکی نوێیە.
زانکۆی شۆوا بۆ زانستە دەرمانسازییەکان لە وڵاتی ژاپۆن تاقیکردنەوەی لەسەر بۆنکردنی قاوە کردووە و ئەمە ئەنجامەکان بوون؛
- نیشانەکانی تێکچوونی باری دەروونی بەگشتی کەمبوونەتەوە.
- دڵەڕاوکێ، ماندووبوون، شێواوی و خەمۆکی دابەزیون.
- هاوکات پێوەرەکانی مێشک ئاماژەیان بە بەرزبوونەوەیەکی بچووک لە باری پشوودان و ئارامبوونەوە کردووە.
توێژەرانی زانکۆکە دەڵێن، "بۆنی خواردنە خۆشەکان وەک قاوە، کاریگەری لەسەر مێشک و باری دەروونی هەیە. بۆ ئەوانەی ئارەزوویان لێیە، تەنیا ئامادەکردن و بۆنکردنی قاوەی بەیانیان دەتوانێت گوشاری دەروونی کەم بکاتەوە و ببێتە دەستپێکێکی ئارام بۆ رۆژەکەیان، تەنانەت پێش خواردنەوەی".
ئەمەش بزانە
بەگوێرەی دامەزراوەی خۆراک و دەرمان FDA لە ئەمریکا، سێ بۆ چوار کوپ قاوە لە رۆژێکدا ئاساییە بخورێتەوە و نابێت زیادەڕۆیی لە خواردنەوەی قاوەدا بکرێت، چونکە بە پێچەوانەوە چەندان لێکەوتی خراپ لەسەر تەندروستی و دەروونی کەسەکە دروستدەکات.
کۆمەڵەی خۆراک لە ئەمریکا ئاشکرای دەکات، کافایین و پۆلیفینۆڵەکان مادەی سەرەکیی نێو قاوەکانن و قاوەی ئێسپرێسۆ بەراورد بە جۆرەکانی دیکەی قاوە بەرزترین رێژەی کافاینی تێدایە.
.png&w=3840&q=75)

