رووداو – تەندروستی
بەڕێوەبەرایەتیی کواڵیتیی کۆنتڕۆڵی دەرمان لە هەرێمی کوردستان (KMCA)، هاونیشتمانییان و خاوەن دەرمانخانەکان لە دەرمانێکی ساختە بەناوی "(TAVANIC 500 mg tab)" ئاگادار دەکاتەوە و داوادەکات خۆیان بەدووربگرن لە کڕینی.
بەڕێوەبەرایەتییەکە هۆشداری دەدات، باچی دەرمانی تاڤانیک بە ژمارە "3LG5A" و بەرواری بەسەرچوونی "10/2027" ساختەیە، تەنانەت ستیکەرەکەی و ژمارە باچەکەی لە سیستمی ئەلیکتڕۆنیی فەرمیدا بوونی نییە.
چۆنیەتیی ئاشکراکردنی دەرمانه ساختەکە، بەڕێوەبەرایەتیی KMCA لەڕێگەی ئامێری تایبەتی دژەساختەوە (کە لە سەرجەم دەرمانخانەکاندا هەیە) دەرمانەکەی ئاشکرا کردووە، بە جۆرێک لە کاتی ئاڕاستەکردنی موگناتیسی ئامێرەکە بۆ سەر چوارگۆشە رەشەکەی سەر ستیکەرەکە، رەنگەکەی نەگۆڕا بۆ سەوز کە ئەمەش نیشانەی ساختەبوونی ستیکەرەکەیە.
ئامار و رێنوێنییەکان بۆ هاونیشتمانییان و دەرمانخانەکان؛
- خۆپارێزی: داوا لە سەرجەم دەرمانخانە، کۆگەکانی دەرمان و هاونیشتمانی دەکرێت بە هیچ شێوەیەک ئەم دەرمانە بەو ژمارە باچییە نەکڕن.
- پشکنین: لەکاتی کڕینی هەر دەرمانێکدا، پێویستە هەمیشە ئامێری تایبەتی دژەساختە بەکاربهێنرێت بۆ دڵنیابوون لە رەسەنایەتیی بەرهەمەکە.



