رووداو - تەندروستی
لە سەنتەری گواستنەوەی خوێن لە شاری عەدەنی یەمەن دەیان کەس خوێن دەبەخشن. گرژی و ئاڵۆزیی شەڕ بەرۆکی هاووڵاتییان بەرنادات و ئەمەش سەنتەرەکانی ناچار کردووە، 12 کاژێر لە رۆژێکدا کار بکەن بۆ چارەسەری برینداران کە یەکێک لە خزمەتگوزارییەکان خوێنبەخشینە.
موڕاد ئەحمەد، هاووڵاتیی یەمەن دەڵێت ''من لە پێناو خودا و برینداران خوێنم بەخشی، داواش لە هاووڵاتییان دەکەم بێنە پێشەوە بۆ ئەوەی خوێن ببەخشن. یەک دڵۆپ خوێنی ئێوە ژیانێک رزگار دەکات. خودا پاداشتی خێرتان بداتەوە و داواکارین هەموو لایەک بێن و خوێن ببەخشن''.
نەتەوەیەکگرتووەکان رایدەگەیێنێت، لە شەڕەکانی یەمەندا هەشت کوژراو و 32 برینداری سڤیلی لێکەوتووەتەوە، جگە لەوەش 125 هەزار کەس ئاوارە بوون.
د. زیاد ساڵح، جێگری بەڕێوەبەری سەنتەری گواستنەوەی خوێن لە شاری عەدەن گوتی ''لەم رۆژانەدا هەوڵێکی زۆر دەدەین بەهۆی بوونی ئاوارە و بریندارانی جەنگ لە شارەکەدا. خواست لەسەر خوێن و بەرهەمەکانی لە سەرجەم نەخۆشخانە گشتی و تایبەتەکانی عەدەن بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە، ئەمەش گوشارێکی زۆری خستووەتە سەر ناوەندەکە بۆ دابینکردنی ئەم پێداویستییە گرنگانە''.
پزیشکان و کارمەندانی تەندروستیی وڵاتەکە 24 کاژێر کار دەکەن بۆ ئەوەی جەنگ کەمترین قوربانی هەبێت. جەنگ هەرچۆنێکیش بێت، لێکەوتەکەی قوربانیدانە.


.png&w=3840&q=75)
_-_%D8%AF%DA%98%DB%95%D8%A8%DB%95%DA%A9%D8%AA%D8%B1%DB%8C%D8%A7.png&w=3840&q=75)