رووداو - تەندروستی
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی پێست و جوانکاری رایدەگەیێنێت، قەڵەوی هۆکارێکە بۆ زیادبوونی هێڵی پێست.
د. سایە سامی، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی پێست و جوانکاری بە رووداوی راگەیاند، هێڵی پێست جۆرێکە لە ئاسەواری سەرپێست کە بەهۆی کشان یان چوونەوەیەکی خێرای پێست دروستدەبێت بەهۆی تێکشکانی کۆلاجین و ریشاڵ لە چینی نێوەڕاستی پێست کە ئەمەش دەکرێت بەهۆی زیادبوونی کێش، گەورەبوونی ماسوولکە یان دووگیانی رووبدات.
د. سایە سامی دەربارەی هێڵی سەر پێست باسی لەوەشکرد، ئەم هێڵانە ئاسایین بە مەرجێک هۆکاری زیادبوونی کێشەکە دیاریکراو بێت، چونکە لە هەندێک دۆخدا ئەم هێڵانە بەهۆی نەخۆشییەوە دەردەکەون وەک نەخۆشی کوشن و زیادبوونی پەستانی خوێن و هەناسەتەنگی.
دەربارەی لابردنی ئەم هێڵانەش د. سایە ئاماژەی بەوەکرد: هیچ کرێم و رۆنێک نییە ئەم هێڵانە لا ببات، بەڵام هەندێک تەکنیکی لەیزەر دەتوانێت کەمیان بکاتەوە.


.png&w=3840&q=75)
_-_%D8%AF%DA%98%DB%95%D8%A8%DB%95%DA%A9%D8%AA%D8%B1%DB%8C%D8%A7.png&w=3840&q=75)