رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەک لەلایەن فیدراسیۆنی ئەمریکی بۆ توێژینەوەی پیری (AFAR) لەسەر سێ هەزار کەس کراوە و کە تەمەنیان لەنێوان 65 بۆ 79 ساڵ بووە کە نەخۆشیی شەکرەیان نەبووە، نیوەی بەشداربووان رۆژانە 1,500 میلیگرام میتفۆرمین وەردەگرن، لەکاتێکدا نیوەکەی دیکە دەرمانێکی بێکاریگەر (پلاسیبۆ) وەردەگرن توێژەران بۆیان دەرکەوتووە کە رەنگە میتفۆرمین رێگەیەکی گونجاوبێت بۆ
- چالاککردنی پرۆتینێک بە ناوی AMPK کە یارمەتی رێکخستنی وزە و سووتاندنی شەکر و چەوری دەدات
- باشترکردنی تەندروستیی گەدە و ریخۆڵە و کەمکردنەوەی هەوکردن.
- کاریگەری خستنە سەر نیشانە بۆماوەییەکانی پیری.
د. دەیڤد کەتلەر، پزیشکی خێزانی لە سەنتەری تەندروستیی پرۆڤیدێنس سانت جۆن لە ئەمریکا، دەڵێت، "میتفۆرمین کار لەنێو وردترین بەشەکانی جەستەماندا دەکات کە خانەکانن. ئەم دەرمانە دەتوانێت وزەی خانەکان باشتر بکات، هەوکردنی جەستە کەم بکاتەوە و وابکات جەستە باشتر مامەڵە لەگەڵ ئەنسۆلیندا بکات و کار لە شێوازی کارکردنی جینەکان دەکات."
د. دەیڤد کەتلەر گوتی هەرچەندە ئەنجامە سەرەتاییەکان لەسەر ئاژەڵان باشبوون، بەڵام هێشتا پێویستە چاوەڕێی ئەنجامی توێژینەوەکان لەسەر مرۆڤ بکرێت بۆ سەلماندنی ئەم کاریگەرییانە.


