رووداو - تەندروستی
چارەسەرکارێکی دەروونی رایدەگەیێنێت، ژینگەی کۆمەڵایەتی دەکرێت هۆکار بێت بۆ خەمۆکی و دانیشتووانی ئەو کۆمەڵگەیانەی ئاژاوە، هەژاری و قەیرانیان تێدایە، زیاتر ئەگەری تووشبوونیان بە خەمۆکی هەیە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 17-9-2026 فەرهاد مەحموود، چارەسەرکاری دەروونی لە بووڵتەنی تەندروستیدا کە دکتۆر نمە سەرهەنگ پێشکێشی دەکات، گوتی: بۆ دەستنیشانکردنی خەمۆکی نابێت بەشێوەی پرسیار و وەڵامی ئۆنڵاین بێت، بەڵکو دەبێت پزیشکی پسپۆڕی دەروونی دەستنیشانی بکات.
فەرهاد مەحموود دەڵێت: خەمۆکی وەکو هەستێکی سرووشتی وایە وەک کاریگەریی بارودۆخێکی خەمناک و نەخوازراو، بەڵام ئەگەر چەند نیشانەیەک هەبوو کە خۆی نۆ نیشانەیە و ئەگەر دووانیان لەماوەی دوو هەفتەدا بوونیان هەبێت بەتایبەت لەدەستدانی چێژ و خۆشی لەو چالاکییانەی پێشتر چێژبەخشبوون، یان هەستکردن بە بێزاری و وەڕەسی بە درێژایی رۆژ.
بەپێی مایۆکلینیک، پاشهاتەکانی خەمۆکی لەسەر مێشک بریتین لە؛
- خەمخواردن و نەبوونی مەزاج
- هەستکردن بە بێ هیوایی
- هەستکردن بە تاوان و ئازاردانی خود
پاشهاتەکانی خەمۆکی لەسەر جەستە؛
- قسەکردن و جووڵەکردن زۆر بە هێواشی بەراورد بە پێشتر
- نەمانی ئارەزووی خواردن
- قەبزی
- تێکچوونی خەو
- نەمانی ئارەزووی سێکسی
پاشهاتەکانی خەمۆکی لەسەر لایەنی کۆمەڵایەتی؛
- کەمیی تێکەڵاویی کۆمەڵایەتی
- پشتگوێخستنی حەز و ئارەزووەکان
- قورسی لە کارکردن و ژیانی رۆژانە


