رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەک لە زانکۆی مالایا لە مالیزیا، دەریخستووە کە تەنیا بۆنکردنی شوکولاتە یارمەتیی پیاوانی داوە کە دووبارەکردنەوەی زیاتری راهێنانی قاچ ئەنجام بدەن، بەبێ ئەوەی هەست بکەن راهێنانەکە قورستر بووە.
د. محەمەد نەشرودین نەهارودین، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت، "بینینی زیادبوونێکی بەرچاو لە دووبارەکردنەوەی راهێنانەکاندا بەبێ ئەوەی وەرزشەوانان هەست بکەن هەوڵی زیاتر دەدەن، دەرەنجامێکی دەروونی-بایۆلۆژیی سەرنجڕاکێشە."
توێژەران پێیانوایە بۆنی ئاشنای خۆراک لەوانەیە کاریگەری لەسەر ئارەزووی خواردن و پاڵنەرەکان هەبێت، بەهۆی ئەوەی مێشک وا ئامادە دەکات کە چاوەڕێی خواردن بکات. لە توێژینەوەکەدا، بۆنکردنی شوکولاتەی تاڵی 90٪ نزیکەی 18 دووبارەکردنەوەی بۆ راهێنانی قاچی بەشداربووان زیادکرد، لەکاتێکدا شوکولاتەی شیری 60٪ نزیکەی 9 دووبارەکردنەوەی زیادکرد بە بەراورد بە بۆنکردنی ئاو.
هەروەها بۆنی شوکولاتەی تاڵ نەک بەتەنیا یارمەتیی زیاتر دووبارە کردنەوەی راهێنانی داوە بەڵکو پەیوەندیی بە کەمبوونەوەی هەستی برسێتی و ئارەزووی خواردنیشەوە هەبووە.
.png&w=3840&q=75)

