رووداو – تەندروستی
بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی، لە ماوەی مانگی رابردوو (1 بۆ 31ی ئابی 2026)، لە نەخۆشخانەی نەشتەرگەریی فێرکاری 392 نەشتەرگەریی جۆراوجۆر و دەیان پشکنین و چارەسەری پزیشکی ئەنجام دراون.
ئامارە فەرمییەکان دەخەنە روو کە نەشتەرگەرییە ئەنجامدراوەکانی مانگی ئاب بەم جۆرە دابەش بوون:
- نەشتەرگەریی تایبەت: 11
- نەشتەرگەریی سەروو گەورە: 141
- نەشتەرگەریی گەورە: 54
- نەشتەرگەریی مامناوەند: 165
- نەشتەرگەریی بچووک: 21
پشکنین و چارەسەرییە وردەکانی دیکە: لە هەمان ماوەدا، ئەم خزمەتگوزارییانەش پێشکەش بە نەخۆشەکان کراون:
- شكاندنی بەردی گورچیلە: 33 حالەت
- هەناوبینیی گەدە: 57
- هەناوبینیی کۆڵۆن: 69
- هێڵکاریی دڵ: 239
- تیشک: 232
- سۆنەر: 193
- چارەسەری سروشتی: 147
- هێڵکاریی میزەڵدان: 59
- پشکنینی تاقیگەیی: 14195 پشکنینی جۆراوجۆر
.png&w=3840&q=75)


