رووداو - تەندروستی
پزیشکانی ئەکادیمیای ئەمریکی بۆ پزیشکیی منداڵان، هۆشداری لە زۆربەکارهێنانی شاشەکان دەدەن و دەڵێن، کاریگەریی نەرێنیی هەمیشەیی لەسەر گەشەی مێشک و بینینی منداڵان دروستدەکات.
زیانەکانی شاشە بۆ منداڵان، پشت بە دوو هۆکاری سەرەکی دەبەستێت، کە بریتین لە ماوەی بەکارهێنان و تەمەنی منداڵەکە.
د. سارا جۆنسن، پزیشکی پسپۆڕی دەروونیی منداڵان، رایگەیاند، "بەکارهێنانی شاشە بۆ ماوەیەکی درێژ لە تەمەنێکی بچووکدا، دەبێتە هۆی تێکچوونی سەرنج، دواکەوتنی گەشەی زمان و کێشەی گەورە لە توانای بینیندا".
هەروەها، ئەو پزیشکە دەڵێت زۆرمانەوە لەبەردەم تەلەڤیزیۆن، تابلێت و مۆبایل، جگە لە ماندووکردنی ماسولکەکانی چاو، کاتی خەو تێکدەدات و ئاستی کۆمەڵایەتی و فێربوونی منداڵ دادەبەزێنێت.
.jpeg&w=3840&q=75)

