رووداو - تەندروستی
پڕۆفیسۆر د. ڤاسیلیۆس ڤاسیلیۆ، سەرپەرشتیاری توێژینەوەیەکی زانکۆی رۆژئاوای ئەنگلیا لە بەریتانیا رایگەیاند، نەخۆشییەکانی دڵ هۆکاری سەرەکیی مردنن لە جیهاندا هەروەها گوتی، سەرکەوتن بە پلیکانە، تەنانەت ئەگەر 6 نهۆمیش بێت لە رۆژێکدا، مەترسیی گیانلەدەستدان بەهۆی کێشەکانی دڵەوە بە رێژەی 39٪ کەم دەکاتەوە.
سەرکەوتن بە پلیکانە، رێگەیەکی کاریگەرە بۆ زیادکردنی جووڵەی جەستەیی و پاراستنی تەندروستیی دڵ. پسپۆڕان بۆ پاراستنی تەندروستیی دڵ ئەم رێگەیانە پێشنیاز دەکەن:
- بەکارهێنانی پلیکانە لەبری ئاسانسوار.
- ئەنجامدانی چالاکیی جەستەیی بەردەوام.
- پەیڕەوکردنی سیستمی خۆراکیی تەندروست.
- وازهێنان لە جگەرەکێشان و پاراستنی کێشێکی تەندروست.
- کۆنتڕۆڵکردنی پەستانی خوێن، کۆلیسترۆڵ و شەکرە.
- ئەنجامدانی وەرزشی دیکە وەکو رۆیشتنی خێرا یان پایسکیلسواری.


.png&w=3840&q=75)