رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەکی زانکۆی میشیگن دەریخستووە، پشکنینێکی چاو کە پشت بە بینینی پیتە کاڵەکان دەبەستێت، دەتوانێت بەساڵاچووان ئاگادار بکاتەوە لە کێشەکانی بینین کە پشکنینی ئاسایی دەریانناخات.
توێژەرانی زانکۆ ئەمریکییەکە ئاماژە بەوەدکەن ئەگەر کەسێک نەتوانێت زیاتر لە شەش هێڵ لەسەر تابلۆی ناسراو بە (پێلی-رۆبنسۆن) بخوێنێتەوە، کە پیتەکانی وردە وردە کاڵتر دەبنەوە، ئەوا نیشانەیەکە بۆ بوونی کێشەی بینین لە ژیانی رۆژانەدا.
د. لیندسی دی لۆت، پسپۆڕی دەمار و چاو، دەڵێت، "تابلۆی پشکنینی چاوی ئاسایی ناتوانێت ئەو گۆڕانکارییە گرنگانە دەستنیشان بکات کە لەگەڵ تەمەندا روودەدەن."
د. لیندسی دی لۆت ئاماژە بەوەدەکات، ئەم شێوازە نوێیە یارمەتیی پزیشکان دەدات کێشەکان زووتر دەستنیشان بکەن، تەنانەت پێش ئەوەی نەخۆشەکان هەست بەوەبکەن کە گرفتی بینینان هەیە.
.png&w=3840&q=75)
