رووداو - تەندروستی
پسپۆڕێکی نەخۆشی و نەشتەرگەرییەکانی چاو ئاشكرای دەکات، ئەو منداڵانەی چاویلکەیان بۆ نووسراوە، پێویستە شەش مانگ جارێک پشکنین بکەن، تاوەکو لە ئەگەری باشتربوون یاخود خراپتربوونی بیناییان، چاویلکەکانیان بۆ بگۆڕدرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە 8-9-2026 د. رامیار عەبدوڵڵا، پسپۆڕی نەخۆشی و نەشتەرگەرییەکانی چاو لە بووڵتەنی تەندروستیدا گوتی، چاویلکەی ژوورەوە جیاوازە لەو چاویلکانەی لە دەرەوە بەکاردەهێندرێن، چونکە ئەوانەی دەرەوە دەبێت دژەخۆر بن و تیشکدانەوەی سەر زەوی بگەڕێننەوە.
د. رامیار عەبدوڵڵا هۆشداری دەدات کە لەکاتی بەکارهێنانی شاشەکاندا و گوتی، ئەگەر نیشانەکانی وشکبوونەوەی چاو، برژانەوە و سووربوونەوەی چاو، ئازار و سەرئێشە هەبن، دەبێت سەردانی پزیشک بکەن.
بەگوتەی د. رامیار عەبدوڵڵا، لە منداڵان پێویستە شەش مانگ جارێک پشکنین بۆ چاو بکرێت، بەڵام بۆ گەوران ساڵی جارێک بێت؛ ئەمەش بۆ دڵنیابوونەوەیە لە هێز و توانای چاو.
بەپێی WHO، چەند رێگەیەک بۆ پاراستنی چاوی منداڵ ئەمانەن؛
* سەیرکردنی شوێنی دوور
* رێکردن بەنێو سەوزایی
* بەکارهێنانی چاویلکەی تایبەت
* خواردنی سەوزە و میوەکان
* وەرگرتنی ئۆمێگا سێ
* شووشتنی دەم و چاو
* دوورکەوتنەوە لە دووکەڵ
* خەوی رێک
* پشکنینی ساڵانە
.png&w=3840&q=75)