رووداو - تەندروستی
پڕۆفیسۆرێکی نەخۆشییەکانی شەکرە و کوێرەڕژێنەکان رایدەگەیێنێت، حکومەتی بەریتانیا دەیەوێت بە کۆنتڕۆڵکردنی چەوریی تاکەکان، مردن کەم بکاتەوە، بۆ ئەمەش لە چەندین دەرمانخانە پشکنینی بەخۆڕایی کۆلیستڕۆڵی داناوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 9-6-2026 پڕۆفیسۆر د. هەندرێن سۆران، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی شەکرە و کوێرەڕژێنەکان لەنێو بووڵتەنی تەندروستیدا رایگەیاند، چەورییەکان، هەر جۆرێک بن هۆکارن بۆ تووشبوون بە جەڵتەی دڵ و قەڵەوبوون، پاشانیش رێخۆشکەرن بۆ گیرانی لوولەکانی خوێن.
پڕۆفیسۆر د. هەندرێن سۆران دەڵێت: تادەتواندرێت چەوری کەم بەکاربێت، بەتایبەت لەنێو خۆراکەکاندا.
ئەو پڕۆفیسۆرە بۆ کەمکردنەوەی چەوریی سیانی رێنوێنیی هاونیشتمانییان دەکات، خۆراکە چەورەکان کەمبکەنەوە و بایەخی زیاتر بە وەرزش و کێشڕێکی بدەن یاخود بەشێکیان بە بەکارهێنانی دەرمان لەژێر راوێژی پزیشک دەکرێت چەورییەکانیان کەمبکەنەوە'، دەشڵێت: ''هیچ جۆرە چەورییەکی ئاژەڵی باش نییە و سەرجەمیان چەورییەکانی خوێن بەرز دەکەنەوە''.
ئەو پسپۆڕە ئاماژە بەوەشدەکات، ''هەموو چەورییەکی ئاژەڵیش ناتەندروستە و هیچ چەورییەکی ئاژەڵی نابێت بە بەردەوامی بخورێت، چونکە لوولەکانی خوێن دەگرن و هۆکاری سەرەکین بۆ تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و لوولەکانی خوێن''.
.png&w=3840&q=75)
.png&w=3840&q=75)
.png&w=3840&q=75)