رووداو - تەندروستی
زۆر کەس پێیانوایە دوای وەرزشکردن برسێتییان زیاد دەکات، بەڵام توێژینەوەکان پێچەوانەکەی دەسەلمێنن و دەڵێن، چالاکیی جەستەیی بۆ ماوەیەکی کاتی ئارەزووی خواردن کەم دەکاتەوە.
د. نیک فوولەر، پسپۆڕ لە زانکۆی سیدنی رایگەیاند، وەرزش بۆ ماوەیەکی کورت ئارەزووی خواردن کەم دەکاتەوە، چونکە هۆڕمۆنی گریلین "هۆڕمۆنی برسێتی" کەم دەکات و هەندێک هۆڕمۆنی دیکەی تێربوون زیاد دەکات، بەڵام کاریگەرییەکەی کاتییە و زۆربەی جار لەنێوان 30 بۆ 90 خولەکدا نامێنێت.
بە گوتەی ئەو پسپۆڕە، وەرزشە مامناوەند و بەهێزەکان بۆ ماوەیەکی کاتی ئارەزووی خواردن کەم دەکەنەوە و رەنگە کاریگەرییەکەی دوای وەرزشە بەهێزەکان زیاتر بێت.
هۆکارەکانی هەستکردن بە برسێتیی دوای وەرزشکردن چین؟
- بەکارهێنانی وزە: لەکاتی وەرزشدا جەستە وزەیەکی زۆر بەکاردەهێنێت، بۆیە دواتر بە زیادکردنی هەستی برسیێتی وەڵام دەداتەوە.
- پاداشت و تینووێتی: هەندێکجار هەست دەکەیت شایەنی پاداشتێکیت دوای ئەنجامدانی راهێنانێکی بەهێز، یان بەهۆی لەدەستدانی شلەمەنییەوە، بۆ جەستە تینووێتی و برسێتی تێکەڵ دەکات.
.png&w=3840&q=75)

.webp&w=3840&q=75)
