رووداو - تەندروستی
توێژەرانی زانکۆی ویلایەتی ئۆهایۆ لە توێژینەوەیەکی نوێدا ئەوەیان ئاشکرا کردووە، کە دۆزینەوەی خاڵێکی لاوازی پرۆتین بەناوی (SET) رێگە خۆش دەکات بۆ ئەوەی چارەسەری تیشکی بۆ جۆرێکی شێرپەنجەی مێشک بەناوی (glioblastoma) کاریگەرتر بێت.
د. ئارناب چاکراڤارتی، پسپۆری شێرپەنجە لە سەنتەرەکە دەڵێت، چارەسەرکردنی glioblastoma قورسە، چونکە خانە شێرپەنجەییەکان خۆیان دەگۆڕن و بەرگرییان زیاد دەکات، بەڵام کەمکردنەوەی کاریگەریی پرۆتینی (SET) وادەکات خانە شێرپەنجەییەکان لاواز بن و دوای وەرگرتنی چارەسەر لەناو بچن.
توێژەران جەخت دەکەنەوە، تاقیکردنەوەکان هێشتا لە قۆناخە سەرەتاییەکاندان و دەرمانەکە تەنیا لە چوارچێوەی توێژینەوەی کلینیکیدا بەکاردەهێنرێت.

.png&w=3840&q=75)
.webp&w=3840&q=75)
