رووداو - تەندروستی
لاوازیی سێکسی کێشەیەکی باوە و کاریگەری لەسەر پیاو هەیە، بەڵام تەنیا کێشەیەکی ئاسایی تەمەن نییە، بەڵکو دەکرێت نیشانەیەکی سەرەتایی کێشەی مەترسیداری دڵ بێت.
دامەزراوەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی، دەرمانێکی بە ناوی ( Vybrique ) و ناوی زانستیی (سێلدینافیل) پەسند کرد، بە شێوەیەکە کە وەکو توێژاڵێکی تەنکە و لەسەر زمان دەتوێتەوە. پێویستە یەک کاژێر پێش سێکس بەکاربێت، ئەمە پێویستیی بە قووتدانی حەب و خواردنەوەی پەرداخێک ئاو نییە، بەڵکو زۆر بە ئاسانی لەسەر زمان دەتوێتەوە و بەکارهێنانی زۆر ئاسانترە.
پزیشک و پسپۆڕانی میزەڕۆ لە زانکۆی ناپۆلی فيدريكۆ لە ئیتاڵیا دەریانخستووە، لاوازیی سێکسی لە رابردوودا تەنیا وەک کێشەیەکی ئاسایی بەساڵداچوون سەیر دەکرا، لەم سەردەمەدا بە شێوازێکی بەرچاو لەنێو گەنجانیشدا رووی لە زیادبوون کردووە.
د. فێلیس کرۆسێتۆ، پسپۆڕی نەشتەرگەرییەکانی میزەڕۆ دەڵێت: نابێت تەنیا پشت بە حەب ببەسترێت، بەڵکو پێویستە پشکنینی گشتی بۆ شەکری خوێن، پەستانی خوێن و باری دەروونی ئەنجام بدرێن، هەروەها لە هۆکاری دەرمانەکانی دیکەش بکۆڵنەوە و ئەگەر چارەسەرەکان لە یەکەمجاردا کاریگەر نەبوون، لەوانەیە هۆکارەکەی شێوازی بەکارهێنان یان کاتی خواردنی دەرمانەکە بێت، بۆیە راوێژکردن بە پزیشکی پسپۆڕ زۆر پێویستە.
.webp&w=3840&q=75)
.png&w=3840&q=75)

