رووداو - تەندروستی
نەخۆشییە باوەکەی چەوریی جگەر تەنیا یەک نەخۆشی نییە، بەڵکو دابەش دەبێت بەسەر پێنج جۆری جیاوازدا و هەندێکیان بەهۆی بۆ ماوەیین و زۆر بە خێرایی جگەر وێران دەکەن.
توێژەران لە وڵاتی ئەمریکا تا ئێستا وا دەزانن هەموو کێشە و چەورییەکانی جگەر هۆکارەکەیان تەنیا قەڵەوی یان خراپی خۆراکە، بەڵام توێژینەوەیەکی جیهانی ئاشکرای کرد، هەندێک لە جۆرەکانی ئەم نەخۆشییە لەڕێگەی بۆماوەوە دەگوازرێنەوە و مەترسیی گەورە دروستدەکەن، تەنانەت بۆ ئەو کەسانەی قەڵەویش نین.
د. کۆنستانتینۆس لازاریدی، پسپۆڕی بۆماوەیی مایۆکلینیک لە ئەمریکا دەڵێت: دوای شیکردنەوەی ئاماری بۆماوەیی و تەندروستیی زیاتر لە 4600 نەخۆش، گەیشتینە ئەو ئەنجامەی کە نەخۆشیی چەوریی جگەر کاریگەری لەسەر نزیکەی 30٪ـی پێگەیشتووانی جیهان هەیە، دابەش دەبێت بەسەر 5 جۆری سەرەکی بەپێی هۆکارەکانی؛
- قەڵەوی و شەکرە
- بۆماوەیی
- کێشە فیسیۆلۆژییەکانی جەستە
- تێکچوونی خەو
- کێشە دەمارییەکان
- بەمۆمبوونی جگەر ( Cirrhosis) کە لەکارکەوتن و شێرپەنجەی جگەری لێوە دروستدەبێت.


