رووداو - تەندروستی
پسپۆڕانی تەندروستی لە پەیمانگەی تەندروستیی نیشتمانیی زانکۆی هارڤارد، جەخت لەوە دەکەنەوە، کاتێک ئاو دەکرێتە جێگرەوەی خواردنەوە گازییەکان و شەربەتە پڕشەکرەکان، جەستە لە وەرگرتنی سەدان کالۆریی زیادە بەدوور دەبێت.
پەیوەندیی نێوان ئاو و دابەزاندنی کێش
- خواردنەوەی پەرداخێک ئاو لەنێوان ژەمەکاندا رێگری لە وەرگرتنی کالۆریی زیادە و زۆرخۆری دەکات.
- خواردنەوەی ئاو، بەتایبەتی ئاوی سارد، بۆ ماوەیەکی کاتی وا لە جەستە دەکات چەوریی زیاتر بسووتێنێت.
- ئاو یارمەتیی شیکردنەوەی خۆراک و گواستنەوەی مادە خۆراکییەکان دەدات بۆ خانەکان، بەمەش پڕۆسەی هەرس بەشێوازێکی تەندروست بەڕێوەدەچێت.


