رووداو - تەندروستی
بەگوێرەی توێژینەوەیەکی مایۆکلینیک، گوشاری دارایی راستەوخۆ کار لەسەر تەندروستیی دڵ دەکات و کاریگەرییەکەی لە هۆکارە باوەکانی وەکو کۆلیسترۆڵ و شەکری خوێن زیاترە.
بەپێی راپۆرتەکەی مایۆکلینیک، نیگەرانیی بەردەوام لەبارەی پارەوە وا دەکات جەستە لە دۆخێکی نیگەرانیی بەردەوامدا بێت، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی کۆرتیزۆڵ و ئەدریناڵین، کە بە تێپەڕبوونی کات زیان بە لوولەکانی خوێن دەگەیێنن و پڕۆسەی پیربوونی دڵ خێراتر دەکەن.
لەلایەکی دیکەوە، بە پشتبەستن بە ئامارەکانیی مایۆکلینیک، جگە لە زیانە جەستەیی و دەروونییەکان، گوشاری دارایی رەفتاری مرۆڤیش دەگۆڕێت وەک پشت بەستن بە خۆراکی ناتەندروست، دواخستنی سەردانی پزیشک، کەمخەوی و پشتگوێخستنی کڕینی دەرمان، کە هەموویان مەترسییەکانی سەر دڵ زیاد دەکەن.
لە کۆتاییدا پسپۆڕانی دارایی و توێژەرانی مایۆکلینیک دەڵێن، توێژینەوە نوێیەکانی بواری پزیشکیی دڵ پشتڕاستی دەکەنەوە، گوشاری دارایی و تەندروستیی جەستەیی پەیوەندییەکی نزیکیان بەیەکەوە هەیە.



