رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەک لە زانکۆی نیو ساوس وێڵز لە ئوسترالیا دەریخستووە، تەنیا هەبوون و نەبوونی هەژماری تۆڕی کۆمەڵایەتی گرنگ نییە، بەڵکو ئەو تەمەنەی منداڵ دەستدەکات بە بەکارهێنانی سۆشیاڵ میدیا رۆڵێکی گرنگی هەیە لەسەر دەرووندروستییان.
پڕۆفیسۆر د. سوزان شوایتزەر، سەرپەرشتیاری سەرەکیی توێژینەوەکە دەڵێت: راپرسییەکە لەسەر منداڵانی تەمەن 10 بۆ 15 ساڵ ئەنجامدراوە و دەرکەوتووە، ئەو منداڵانەی لە تەمەنێکی بچووکتردا دەستیان بە بەکارهێنانی سۆشیاڵ میدیا کردووە، نیشانەکانی دڵەڕاوکێ و خەمۆکییان زیاتر بووە.
لە کۆتایدا پسپۆڕانی ئەو زانکۆیە ئاماژە بەوە دەکەن: بەکارنەهێنانی سۆشیال میدیا لەلایەن منداڵانەوە، رێگەیەکی باشە بۆ پاراستنی دەرووندروستییان.
هۆکارەکانی دروستبوونی گرفتی دەروونی
بۆماوەیی
پێکهاتەی مێشک
رووداوی ناخۆش
گوشاری بەردەوام
نەخۆشییە جەستەییەکان
نیشانەکانی گرفتە دەروونییەکان
هەستکردن بە دڵتەنگی و بێهیوایی
لەدەستدانی حەز و چێژبینین
خەوزڕان یان زۆر خەوتن
ماندوێتی و بێهێزیی بەردەوام
هەستکردن بە تاوان
دوورکەوتنەوە لە خەڵک
چۆنیەتیی رووبەڕووبوونەوەی گرفتە دەروونییەکان
سەردانی پزیشکی دەروونی
قسەکردن
وەرزشکردن
خۆراکی تەندروست
خەوڕێکی
هەناسەی قووڵ، یۆگا، یان مێدیتەیشن



