رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەک لە سەنتەری ماس جێنڕاڵ لە ئەمریکا ئەنجامدراوە و دەرکەوتووە، ئەو کەسانەی رۆژانە خواردنەوە شیرینەکان دەخۆنەوە، بە بەراورد بەوانەی نایخۆنەوە، زیاتر لە دوو هێندە مەترسیی تووشبوونیان بە شێرپەنجەی گەدە هەیە.
بەگوێرەی توێژینەوە ئەمریکییەکە، فرەکتۆز، کە جۆرێکی شەکرە و بەزۆری لەم خواردنەوانەدا هەیە، پەیوەندییەکی بەهێزی بە زیادبوونی حاڵەتەکانی شێرپەنجەی گەدەوە هەیە.
د. ئاندرۆ جان پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەناو و سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت: توێژینەوەکە لەسەر زیاتر لە 112 هەزار کەس ئەنجام دراوە تێیدا دەرکەوتووە، ئەو کەسانەی رۆژانە خواردنەوەی شیرینیان خواردووەتەوە، مەترسیی تووشبوونیان بە شێرپەنجەی گەدە 2.45 هێندە زیاتر بووە.
لە کۆتایشدا د. ئاندرۆ جان ئاماژەی بەوەکرد: خواردنەوەی بەردەوامی ئەم خواردنەوە شیرینانە، جگە لە کاریگەری لەسەر شێرپەجەی گەدە، دەبێتە هۆی چەندین نەخۆشیی دیکە، وەک قەڵەوی، شەکرەی جۆری 2 و نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان.
.png&w=3840&q=75)
.png&w=3840&q=75)

