رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەکی نوێ دەریدەخات، ئەو کەسانەی شەوانە درەنگ دەخەون، زیاتر تووشی کێشە دەروونییەکان دەبن و کاتی زیاتریان پێویستە بۆ گەڕانەوەی هاوسەنگیی دەروونی دوای کارکردن.
د. یڵۆنا مێریکانتۆ، پسپۆڕ لە تەندروستیی گشتی لە زانکۆی رۆژهەڵاتی فینلاندا لەگەڵ هاوکارانی بەدواداچوونیان بۆ دوو هەزار و 266 کەس کردووە و دەریخستووە، ئەوانەی درەنگ دەخەون لە شەواندا نیشانەی زیاتری کێشە دەروونییەکانی وەک دڵەڕاوکێ و خەمۆکییان تێدا دەرکەوتووە.
هەروەها پاش تەواوبوونی کار یان ئەرکە رۆژانەکان، مێشک و جەستەی ئەم کەسانە پێویستی بە ماوەیەکی زۆرتر هەیە بۆ ئەوەی پشوو بدەن و وزەیان بۆ بگەڕێتەوە بەراورد بەو کەسانەی بەیانییان زوو هەڵدەستن.
مایۆکلینیک روونی دەکاتەوە، ئەو کەسانەی درەنگ دەخەون دەتوانن لەڕێگەی رێکخستنی کاتی خەو، کەمکردنەوەی بەکارهێنانی شاشە پێش خەوتن و پەیڕەوکردنی شێوازی ژیانی تەندروستەوە، مەترسییەکانی سەر تەندروستیی دەروونییان کەم بکەنەوە.



