رووداو - تەندروستی
توێژەران لە زانکۆی باکووری رۆژئاوا لە ئەمریکا بۆیان دەرکەوتووە، بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان رۆژانە بۆماوەی زیاتر لە دوو کاژێر و نیو هۆکارێکە بۆ تووشبوون بە خەمۆکی.
پڕۆفیسۆر د.هانس بریتەر، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە رایگەیاند: "توێژینەوەکە، شیکاریی بۆ زانیاریی 11 ساڵی رابردوو کردووە کە زیاتر لە 183 هەزار کەسی تەمەن 18 بۆ 70 ساڵ لەخۆگرتووە، دەرکەوتووە کە سۆشیاڵ میدیا زیانبەخشە بۆ تاکەکان لە هەموو تەمەنێکدا''.
توێژینەوە ئەمریکییەکە دەریخستووە، بە تێپەڕبوونی کات، تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بوونەتە رێخۆشکەرێکی بەهێز بۆ تووشبوون بە خەمۆکی کە پێش سەیرکردنی تەلەڤیزیۆنی داوەتەوە.
توێژەرانی زانکۆکە ئاماژە بەوە دەکەن، سرووشتی بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان گۆڕاوە، سەرەتا شوێنێک بوو بۆ پەیوەندی لەگەڵ ئەو کەسانەی دەیانناسیت، بەڵام ئێستا زیاتر بووەتە سەکۆیەک بۆ سەیرکردنی بابەتی جۆراوجۆر.
پێشنیازی چەند رێگەیەک دەکرێت بۆ کەمکردنەوەی کاتی بەکارهێنانی سۆشیاڵ میدیا؛
- کەمترین کات سۆشیاڵ میدیا بەکاربێت و کاتی تایبەتی بۆ دابنرێت.
- کوژاندنەوەی ئاگادارکەرەوەکان (notifications).
- چوونەدەرەوە لە هەژمارەکان دوای هەر بەکارهێنانێک.

.png&w=3840&q=75)
