رووداو - تەندروستی
بەشی تەکنیکیی تیشک لە سۆران دەکرێتەوە، د سیروان لەتیف، راگری کۆلێژی تەکنیکیی سۆران دەڵێت: ئەم بەشە دەبێتە 8م بەشی زانستی لە کۆلێژەکە و خوێندکاری یەکەم لەسەر ئاستی بەشەکە دەتوانێت درێژە بەخوێندنی بدات لە کۆلێژی تەکنیكیی پزیشکی هەولێر بۆ وەرگرتنی بڕوانامەی بەکالۆریۆس.
د سیروان لەتیف دەڵێت: لەسەر پێشنیازی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سۆران، بەشی تیشکمان کردەوە و وەرگرتنی خوێندکار لەڕێگەی زانکۆڵاینەوە دەبێت.
سیروان لەتیف، راگری کۆلێژی تەکنیکیی زانکۆی سۆران ئەوەشی باس کرد کە هەر خوێندکارێک یەکەم بێت لە ساڵی یەکەمیدا ئەوا دەتوانێت درێژە بە خوێندن بدات لە کۆلێژی تەکنیکیی پزیشکی لە هەولێر.


