رووداو - تەندروستی
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسە رایدەگەیێنێت، ڤیتامین D کاریگەریی گشتی لەسەر بەرگریی جەستە هەیە، بەڵام بە تایبەتی کاریگەریی لەسەر کۆئەندامی هەناسە هەیە و وادەکات، بەرگریی جەستە دژی نەخۆشییە پەتاییەکانی چالاکتر بێت.
ئەمڕۆ شەممە 22-8-2026 د. رێباز هەمزە، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسە بە رووداوی راگەیاند، نابێت تووشبووانی شەکرە تەنیا ڤیتامین D وەربگرن و سەردانی پزیشک نەکەن، بەڵکو دەبێت سەردانی پزیشک بکەن و ئاگاداری تەندروستییان بن.
بەگوتەی د. رێباز هەمزە، نابێت لەکاتی هەستکردن بە لاوازیی بەرگریی جەستە، پەنا ببرێت بۆ بەکارهێنانی ڤیتامین D، چونکە ئەوە پێویستیی بە پشکنین هەیە تاوەکو ئاستی ڤیتامین D لەنێو جەستەدا بزاندرێت.
ڤیتامین و کانزا پێویستەکان بۆ خانمی دووگیان
1- مادەی ئاسن
* خرۆکە سوورەکانی خوێن
* ئۆکسجین دەگەیێنێتە کۆرپە
* گۆشت، ماسی و پاقلەمەنییەکان
2- ڤیتامین A
* پێست و بینایی
* بەرگریی جەستەی کۆرپەلە
* گێزەر، سپێناخ و هێلکە
3- ڤیتامین C
* پووک و ددان
*ئێسک بەهێزدەکات
* میوە ترشەکان، برۆکلی و تەماتە
4- ڤیتامین D
* ئێسک و ددانەکان and
* بەرگریی جەستەی کۆرپەلە
* تیشکی خۆر، ماسی، هێلکە و شیرەمەنییەکان
5- ڤیتامین B12
* پاڵپشتی کۆئەندامی دەمار
* مەترسیی لەبارچوون کەم دەکاتەوە
* ماسی، گۆشتی سوور و شیرەمەنییەکان
6- فۆلیک ئەسید
* نەخۆشییە سکماکییەکان
* گەشەی کۆرپەلە
* سەوزەکان و پاقلەمەنییەکان


