رووداو - تەندروستی
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی مێشک و دەمار رایدەگەیێنێت، شیرینی و شەکرە زیادکراوەکانی نێو خۆراکە دەستکاریکراوەکان مێشک دەپووکێننەوە و لە ماوە درێژدا ئەگەری تووشبوون بە لەبیرچوونەوە زیاد دەکەن.
ئەمڕۆ چوارشەممە 19-8-2026 د. ئازاد حەسەن، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی مێشک و دەمار لەنێو بووڵتەنی تەندروستیدا کە نمە سەرهەنگ پێشکێشی دەکات، گوتی، خۆراکە دەستکاریکراوەکان کە کەچەب نموونەیەکیانە، ئەگەر رۆژانە بەکاربێت، ئەگەری تووشبوون بە بەرزەپەستانی خوێن و شەکرە زیاد دەکات و هۆکارێکیشە بۆ قەڵەوی.
د. ئازاد حەسەن لەبارەی ئەندۆمییەوە دەڵێت: بڕێکی زۆر لە خوێ و شەکر و مادە پارێزەر و تامدارەکانی تێدایە کە هەموویان هۆکارن بۆ کەمبوونەوەی سەرنجی منداڵ و لە کۆتاییشدا پووکانەوەی خانەکانی مێشکی.
ئامارێکی مەترسیدار!
بەپێی ئامارەکانی بەریتانیا، ئێستا 70٪ـی خۆراکەکانی هاووڵاتییان، خۆراکە ئامادەکراوەکان (دەستکاریکراوەکان)ـن؛ بە گوێرەی دامەزراوەی دڵ لە بەریتانیا، بەکارهێنانی خۆراکە خێراکان و خۆراکە ئامادەکراوەکان وەکو ئایس کرێم، بسکیت و خواردنەوە گازییەکان کە رێژەیەکی بەرزی چەوری تێر و خوێ و شەکریان تێدایە لە سەرانسەری جیهان لە زیادبووندایە و ئەمەش مەترسی تووشبوون بە جەڵتەی مێشک، نەخۆشییەکانی دڵ، شەکرەی جۆری دووەم و شێرپەنجە زیاد دەکەن.
بە گوێرەی دامەزراوەی دڵ لە بەریتانیا، بەکارهێنانی خۆراکە خێراکان و خۆراکە دەستکاریکراوەکان وەکو ئایس کرێم، بسکیت و خواردنەوە گازییەکان کە رێژەیەکی بەرزی چەوری تێر و خوێ و شەکریان تێدایە لە سەرانسەری جیهان لە زیادبووندایە و ئەمەش مەترسی تووشبوون بە جەڵتەی مێشک، نەخۆشییەکانی دڵ، شەکرەی جۆری دووەم و شێرپەنجە زیاددەکات.


.png&w=3840&q=75)