رووداو - تەندروستی
بەپێی ئاماری دامەزراوە پزیشکییەکان و سەنتەرەکانی تایبەت بە شەکرە، ژمارەی تووشبووانی نەخۆشیی شەکرە لەشارەکانی هەرێمی کوردستان روو لە زیادبوونە. ئینجا سەرنجی بەرزبوونەوەی ئەم ئامارانە بەن لە شارە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان
د. مەهدی حەمەد، بەڕێوەبەری سەنتەری گەلیاوەی فێرکاری،بۆ نەخۆشییەکانی شەکرە و کوێرەڕژێنەکان رایگەیاند، نزیکەی 44 هەزار تووشبووی شەکرە لە سەنتەرەکەیان تۆمار کراون، کە هەزار و 600 کەسیان منداڵن.
دەربارەی ئاماری شەکرە لە سلێمانی ،رەحمان مەحموود، بەڕێوەبەری سەنتەری نەخۆشییەکانی شەکرە و کوێرەڕژێنەکان لە سلێمانی بە رووداوی راگەیاند، لەماوەی 18 ساڵدا زیاتر لە 41 هەزار تووشبووی شەکرەی تۆمارکراو زیادبوون و ئێستا کۆی گشتیی تووشبووان لە سەنتەرەکەیان گەیشتووەتە 42 هەزار کەس.
لەلایەکی دیکەوە د. بڵند بەیار، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی شەکرە و کوێرەڕژێنەکان لە دهۆک رایگەیاند لە ساڵی 2025دا ژمارەی تووشبووانی شەکرە جۆری یەک هەزار و 174 کەس و شەکرەی جۆری دوو ،26 هەزار و 932 کەسن.
د. مازیار جەبار، سەرۆکی کۆمەڵەی پزیشکانی شەکرە و کوێرەڕژێنەکان، ئاماژە بەوە دەکات کە ئامارێکی راست و دروستی شەکرە لەبەردەستدا نییە و دەڵێت، "لە عێراق رێژەی تووشبوون بە شەکرەی جۆری دوو 13%ی تێپەڕاندووە."
.png&w=3840&q=75)


