رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەکی هۆڵەندی دەریدەخات خۆراکە زۆر دەستکاریکراوەکان گەشە و قەبارەی کۆرپەلە کەمدەکەنەوە.
توێژینەوەیەک لە سەنتەری پزیشکی ئیراسمەس لە هۆڵەندا دەریدەخات کاریگەری خۆراکی زۆردەستکاریکراوەکان لەسەر خانمان و پیاوانیش بە دیاردەکەوێت و رەنگە کرداری پیتێن دوابخات.
د رۆمی گەیلارد سەرپەرشتیکاری تویژینەوەکە دەڵێت "بایەخ بە خۆراکی تەندرووست بۆ هەردوو رەگەز پێویستە و، ئەم ئەنجامانە دەرخەری ئەوەن کە سپێرمی پیاوان بە پێکهاتەی نێو خۆراکە زۆر دەستکاریکراوەکان هەستیارە ، هەروەها قەبارە و گەشەی کۆرپەلە و لە ماوەی سێیەکی یەکمی دووگیانی بە خۆراکە زۆر دەستکاریکراوەکان کاریگەر دەبێت."
دێینەوە وڵاتێکی نزیکی خۆمان، بە گوێرەی زانکۆی تارانی پزیشکی بەهۆی هەبوونی خوێی زۆر و شیرینکەرەدەستکردەکان لەنێو خۆراکە زۆر دەستکاریکراوەکاندا، مەترسیی بەرزەپەستانی خوێن و شەکرەی دووگیانی لەنێو خانمانی دووگیان زیادیکردووە.
بە گوێرەی رێکخراوی تەندرووستی جیهانی یەک لە هەر شەش خانمێکی دووگیان رووبەڕووی شەکرەی کاتی دووگیانی دەبێتەوە .
.png&w=3840&q=75)


