رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەک لە ئیسپانیا دەریدەخات، خواردنەوەی کوپێک شیر لە رۆژێکدا بە رێژەیەکی باش ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی کۆڵۆن و رێکە کەم دەکاتەوە.
توێژینەوەکە لە زانکۆی رۆڤیرا لە ئیسپانیا لەسەر 22 هەزار نەخۆشی شێرپەنجە کراوە، دەرکەوتووە ئەوانەی رۆژانە شیر دەخۆنەوە بە ئەگەری 10% تووشبوونیان بە شێرپەنجەی کۆڵۆن و رێکە کەم دەبێتەوە.
شیر دەوڵەمەندە بە پڕۆتین و کانزای زینک، کالسیۆم و فسفۆڕ، زانکۆی رۆڤیرا ئاشکرایدەکات بوونی بڕێکی زۆر لە کانزای کالیسیۆم و ڤیتامین دی لەنێو شیردا هۆکارێکە رێکخستنەوەی زیندەچالاکییەکانی ریخۆڵە و کۆڵۆن.
زانکۆ ئیسپانییەکە ئاماژە بەوەدەکات کانزای کالیسیۆم لەنێو ریخۆڵەدا بە خانە شێرپەنجەیەکانەوە دەنوسێن و دەبنە هۆی لەناوبردنیان.
دامەزراوەی جیهانی شێرپەنجەی کۆڵۆن و رێکە ئاشکرای دەکات ساڵانە 2 ملیۆن تووشبووی شیرپەنجەی کۆڵۆن و رێکە تۆماردەکرێت لە جیهاندا کە نزیکەی 900 هەزاریان گیان لەدەستدەدەن.



