رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەک لە زانکۆی ئۆهایۆ ستەیت لە ئەمریکا کراوە و دەریخستووە، خواردنەوەیەکی تایبەت کە لە تێکەڵەی تەماتە و سۆیا پێکهاتووە، رەنگە یارمەتیدەر بێت لە کەمکردنەوەی هەوکردن لەو کەسانەی کێشیان زیادە.
بەگوێرەی توێژینەوە ئەمریکییەکە، ئەوانەی بۆماوەی مانگێک، رۆژانە دوو پەرداخ لە خواردنەوەیەکی تێکەڵ لە تەماتە و سۆیایان خواردووەتەوە، هەوکردن لە جەستەیاندا کەمی کردووە.
خواردنەوەکە شەربەتی ئاسایی تەماتە نەبووە، بەڵکو لە جۆرە تەماتەیەکی تایبەت دروستکرابوو کە بۆ ئەوە بەرهەمهێنرابوو بەجۆرێک بووە کە رێژەیەکی بەرزی مادەی لایکۆپینی دژەئۆکسێنی تێدا بووە و هەر ئەو مادەیەشە کە رەنگی سوور بە تەماتە دەبەخشێت. خواردنەوەکە بە مادەی ئایسۆفلاڤۆنی سۆیا دەوڵەمەند کراوە، کە مادەیەکی دژە ئۆکسێنەرە لە رووەکی سۆیادا هەیە.
توێژەران بۆیان دەرکەوت، تەنیا ئەو خواردنەوە تایبەتە توانیویەتی سێ جۆر پڕۆتینی پەیوەست بە هەوکردنی درێژخایەن بەشێوەیەکی بەرچاو کەم بکاتەوە.
پرۆفیسۆر د. جێسیکا کوپەرستۆن، پرۆفیسۆری یاریدەدەر لە زانکۆی ئۆهایۆ ستەیت و سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت: ئەم توێژینەوە نیشاندەری ئەوەیە دەتوانین دەستێوەردانی خۆراکی بەکاربهێنین بۆ کۆنترۆڵکردنی هەوکردن.



.png&w=3840&q=75)