رووداو - تەندروستی
پزیشکێکی ددانی کۆڵۆمبی لە کلینیکەکەی بە شێوازێکی جیاواز و هاوشێوەی کەسایەتییەکی نێو منداڵان، ددان بۆ منداڵە چارەخوازەکانی چاک دەکات. ڤیدیۆکانی دەنگدانەوەی زۆری لە سۆشیاڵ میدیا دروستکردووە.
دکتۆر جۆرج ئارتورۆ، پزیشکێکی دیاری ددانی منداڵانی کۆڵۆمبییە و کلینیکەکەی دەکەوێتە شاری بوکارامانگا لە کۆڵۆمبیا، ئەو 25 ساڵە ئەزموونی لەگەڵ نەخۆشی و نەشتەرگەرییەکانی ددانی منداڵان هەیە.
ئەو دەڵێت، ئەم جۆرە تەکنیکەی وادەکات ترسی منداڵان لە پزیشکی ددان نەمێنیت و وزەیەکی ئەرێنییان بۆ پڕۆسە پزیشکییەکان هەبێت.
بەپێی کۆمەڵەی پزیشکانی ددانی بەریتانی، خۆراکە سوودبەخشەکان بۆ ددانەکان
- شیر و هێلکە؛ دەوڵەمەندن بە کالیسۆم و ڤیتامین Dـی زیاتر هەڵدەمژن.
- ماست و پەنیر؛ دەوڵەمەندن بە کالیسۆم.
- ماسی؛ مادەی فۆسفۆری تێدایە.
- برۆکلی؛ دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و کانزاکان.
- گێزەر و سێو؛ ریشاڵیان تێدایە و کلسی سەر ددانەکان کەم دەکەنەوە.
خۆراکە زیانبەخشەکان بۆ ددانەکان
- لیمۆ
- ترشیات
- خواردنەوە گازییەکان
- شیرینییە دەستکردەکان
- میوە وشککراوەکان

.png&w=3840&q=75)
