رووداو - تەندروستی
رێمی براومان هونەرمەندی تاتووکردنە لە ژاپۆن و تاتوو بۆ کەسێکی کەچەڵ دەکات کە لەبری ئەوەی قژی بۆ بچێندرێتەوە، دەیەوێت تاتوو بکات و وەکو قژ دەربکەوێت، چونکە بەهۆی نەخۆشییەوە تووشی قژی رووتاوەتەوە و تاتوو بە ئومێدێکی جوانکاریی رووخساری دادەنێت.
لەکاتێکدا لە ژاپۆن بووەتە باو و بووە بە یەکێک لە خواستەکانی جوانکاری. پسپۆڕانی پزیشکی و تەندروستیی وڵاتەکە ئەمە بە مەترسی دادەنێن و زۆر جەخت لەوە دەکەنەوە کە دەبێت شوێن و پێداویستییەکانی تاتووکردنەکە خاوێن بن.
کۆکی هانتاناکا، راهێنەری وەرزشیی مەلەکردنە و بەهۆی نەخۆشییەوە سەری رووتاوەتەوە، ئەو دەڵێت ''بەڕاستی هەمووی زۆر لەناکاو روویدا. رۆژێک هەستم کرد سەرم دەخورێت، ئینجا لەپڕ قژم تاڵ تاڵ دەستی بە هەڵوەرین کرد و دواتر دەرکەوت، نەخۆشیی دەردەڕێویم هەیە''.
تاتوو لە ژاپۆن لە ساڵی 2020ـەوە بە کارێکی ناپزیشکی ناوی دەرکرد، ئەمەش بووە رێخۆشکەر بۆ کەسانی ناپزیشک کە کارەکە بکەن. بەڵام سنووردارکردن بۆ ئەمە هەیە، چونکە دەشێت تاتوو بە کەلوپەلی ناخاوێن ببێتە هۆی (شێرپەنجەی پێست، هەستیاریی تووند، ئەیدز، ڤایرۆسەکانی هەوکردنی جگەر و هەوکردنی تووندی پێست).
رێمی براومان، هونەرمەندی تاتوو دەڵێت ''ئەوەی ئێمە دەیکەین ئازاربەخش نییە؛ هەندێکجار کڕیارەکان خەویان لێدەکەوێت. پێویستمان بە سڕکردن نییە. خوێنبەربوونی نییە. بڕینی تێدا نییە. یاسا دەڵێت، ئەگەر زانیاریت لەبارەی تاتووکردنەوە هەیە، هیچ کێشەیەک لە کردنی نییە. ئێمەش لە قوتابخانەکەماندا وانەی ئەوە دەڵێینەوە''.
.png&w=3840&q=75)

