رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەک لە ئیسرائیل لەسەر پیاوان کراوە و دەریدەخات، (ڤیاگرا) کە بۆ لاوازیی سێکسیی پیاوان بەکاردێت، دەشێت رۆڵی هەبێت لە پێشگیریکردن لە شێرپەنجە. بەڵام بە مەرجێك.
توێژەران ئەوەیان ئاشکرا کردووە کە ئەگەر دەرمانی ڤیاگرا لەگەڵ دەرمانی دابەزاندنی چەوریی کۆلیستڕۆڵ (ستاتینەکان) بەکاربێت، رێگری دەکات لە بڵاوبوونەوەی خانە شێرپەنجەییەکان.
پڕۆفیسۆر د. ئایەلێت ئێرێز، لە زانکۆی وایزمان دەریخستووە کە خانە شێرپەنجەیییەکان بۆ گەشەکردن و گواستنەوەیان لە جەستەدا پێویستییەکی زۆریان بە کۆلیستڕۆڵ هەیە و تێبینییان کردووە کە دەرمانی ڤیاگرا وا لە کۆلیستڕۆڵەکە دەکات لەناو بەشێکی تایبەتی خانەکەدا بەند ببێت و رێگەی لێدەگیرێت بەکاربهێنرێت.
بەکارهێنانی دەرمانی ستاتینەکان رێگە لە جەستە دەگرێت کۆلیستڕۆڵی نوێ دروستبکات. بەمەش خانە شێرپەنجەیییەکان تووشی جۆرێک لە "برسیێتی" دەبن و توانای جووڵە و گەشەکردنیان لە دەستدەدەن.



