رووداو-تەندروستی
توێژینەوەیەک لە ئیتاڵی دەریخستووە، خواردنی تەماتە بۆ ماوەی 6 هەفتە چەوری جگەر کەم دەکاتەوە.
توێژینەوەکە لە زانکۆی تێرامۆی ئیتاڵیا لەسەر دوو گرووپ ئەنجامدراوە؛ گرووپێکیان رۆژانە 200 گرام تەماتەیان خواردووە و گرووپی دووەم نەیانخواردووە، دەرکەوتووە ئەو کەسانەی رۆژانە تەماتەیان خواردووە، چەوریی جگەریان کەمیکردووە بە بەراورد بەوانەی نەیانخواردووە.
زانکۆ ئیتاڵییەکە ئاماژە بەوەدەکات، بەشداربووان نەخۆشیی چەوریی جگەری پەیوەندیدار بە زیندەچالاکی (MASLD)یان هەبووە، هاوکۆلکەی بارستایی جەستەیان لە سەرووی 30 بووە و کحولیان نەخواردووەتەوە.
سوودەکانی تەماتە:
• تەندروستیی دڵ دەپارێزێت
• سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندی ڤیتامین C، ریشاڵ و پۆتاسیۆمە
• مادەی دژەئۆکسانی تێدایە
• یارمەتیی دابەزاندنی پەستانی خوێن دەدات
بەپێی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، 1.7 ملیار کەس لە جیهاندا نەخۆشیی چەوریی جگەری پەیوەندیدار بە زیندەچالاکییان هەیە.



