رووداو - تەندروستی
ئێلەگی هاوینەی کرێکار لە چین نمایش کرا کە فێنککەرەوەشە و کرێکاران فێنک دەکاتەوە لە گەرمای تاقەتپڕوکێنی هاوین. ئێلەگەکان لە سەنتەری داهێنانی ئانهوی لە چین نمایش دەکرێت.
کۆمپانیای بەرهەمهێنەر خەریکی دروستکردنی ئێلەگی فێنککەرەوەیە بە شێوەی جیاواز و نرخی هەر دانەیەکیش 200 یوانی چینییە واتە نزیکەی 30 دۆلار.
کاو یوو، رێنیشاندەر لە سەنتەری داهێنانی ئانهوی لە چین دەڵێت: ئێلەکەکەی لای چەپ تەنیا پێش لەبەرکردنی بۆماوەی پێنج خولەک لە ئاودا دابنرێت و دواتر بۆ ماوەی رۆژێک بۆ دوو رۆژ بە فێنکی دەمێنێتەوە. ئێلەکەکەی لای راست فێنککەرەوەیەکی زۆر خێرای تێدایە.
کاو یوو دەشڵێت، ''ئێلەکەکان لەگەڵ پاکەتی ساردکەرەوە بەکاردەهێنرێت کە پێویستە پێشوەختە لەنێو بەفرگردا ببەستێندرێن. دوای لەبەرکردنی، هەست بە دابەزینی پلەی گەرما دەکرێت بە نزیکەی 8 پلەی سیلیزی بەراورد بە گەرمای دەوروبەر.
لە هەرێمی کوردستان، کرێکاران لەبەر گەرمای تاقەتپڕووکێندا کار دەکەن بۆ کڕینی نانی سبەی. ئێلەگی فێنککەرەوەی چینی، موژدەیەکە بۆیان تاوەکو لەڕێگەی بازرگانەکانەوە بەدەستیان بگات و لە گەرمای هاویندا بە فێنکی کار بکەن.


