رووداو - تەندروستی
تیمێکی نەخۆشخانەی ئەتقیا لە سوودان نەشتەرگەرییەکی دەگمەن بۆ لابردنی گرێیەکی رژێنی پەریزادە (غودەی دەرەقی) دەکەن. ''گرێیەکە پێنج کیلۆگرام و نیو بووە''.
ئەو نەخۆشە پیاوێک بوو کە گرێی غودەکەی 25 بە 75 سانتیمەتر و کێشیشی پێنج کیلۆگرام و نیو بوو، نەشتەرگەریی لابردنی گرێیەکە سێ کاژێری خایاندووە.
بەپێی راگەیێندراوی نەخۆشخانەکە، ئەو نەخۆشە تووشی حاڵەتی Goiter بووە کە بە گەورەبوونی رژێنی غودەی دەرەقی ناودەبرێت. هۆکارەکەشی فرەڕەهەندە و یەکێکیان ئەوەیە کە غودە تووشی شێرپەنجە دەبێت، ئیدی گەورە دەبێت.

.png&w=3840&q=75)
