رووداو - تەندروستی
بەدواداچوونێکی رووداو ئاشکرای دەکات، بە درێژایی ئەم ساڵ هیچ رۆژێک نەبووە تووشبوویەکی تای خوێنبەربوون تۆمار نەکرێت، زۆرینەیان لە پارێزگای زیقارن.
وەزارەتی تەندروستیی عێراق نوێترین ئاماری تای خوێنبەربوونی بڵاوکردەوە و دەڵێت، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو ئێستا، 270 تووشبوو و 17 گیانلەدەستدان لە عێراق تۆمارکراون، پارێزگای زیقار هێشتا لە پلەی یەکەمی تووشبوواندایە.
ئەحمەد سەلیم، گوتەبێژی پارێزگای زیقار، بە رووداوی گوت: "زۆربوونی ژمارەی تووشبووان بە نەخۆشییەکە، بەهۆی کەمیی هۆشیاریی خەڵکەوە کە هەندێکی بۆ سەربڕخانەکان دەگەڕێتەوە''.
خۆپارێزی لە تای خوێنبەربوون لە کاتی سەربڕینی ئاژەڵ
- بەکارهێنانی دەستكێش، ماسک و جلوبەرگی تایبەت
- دەستشووشتن
- نابێت ئەندامانی خێزان کۆببنەوە لەکاتی سەربڕینی ئاژەڵ
- سەرجەم پاشماوەی ئاژەڵی سەربڕدراو بخرێتە نێو کیسی داخراو
- پاکژکردنی چەقۆکان دوای سەربڕین بە دەرمانی دژەبەکتریا و دژەڤایرۆس
- پاککردنەوەی ئەو شوێنەی ئاژەڵەکەی لێ سەردەبڕدرێت بە ''فاست''
- دوای سەربڕینی ئاژەڵ 24 کاژێر گۆشت لەنێو بەفرگردا هەڵبگیرێت
- باشترە گۆشت بکوڵێندرێت
- بەکارنەهێنانی ئەو ئاژەڵانەی گەنە یاخود مێروویان پێوەیە
رێگەکانی گواستنەوەی تای خوێنبەربوون
- پێوەدانی گەنەی تووشبوو بە نەخۆشییەکە
- بەرکەوتنی راستەوخۆ بە پاشماوە، گۆشت و ئاژەڵی تووشبوو بە نەخۆشییەکە
- بەرکەوتن بە شلە و پاشماوەی کەسی تووشبوو
- بەرکەوتن بە شلە، گۆشت و پاشماوەی ئاژەڵێک کە گەنەی لەسەر بێت
ئەوانەی مەترسیی تووشبوونیان زیاترە
* ئاژەڵدار
* گۆشتفرۆش
* کرێکارانی سەربڕخانەکان
* پزیشکی ڤێتێرنەری
* کابانی ماڵەوە
* بەرکەوتەی کەسی تووشبوو
ئامارەکانی تای خوێنبەربوون لە عێراق و هەرێمی کوردستان بزانە



.png&w=3840&q=75)