رووداو - تەندروستی
پزیشکێکی نەخۆشییە دەروونییەکان باسی ئەوەی دەکات کە لەم چەند رۆژەی رابردوودا لە نزیکەی کاژێرێکدا دوو نەخۆشی بینیوە لە دوو نەخۆشخانەی جیاواز کە خەوێندرابوون. ئەو دەڵێت: چیرۆکەکانی هەردووکیان ناخهەژێن بوون و لە زۆر بابەت دژیەک و چوونیەکی تێدابوو کە گەڕامەوە ماڵ گوتم، ژیان زۆر سەیرە هەر کەسەو لەو دیدگایەدا دەژی کە خۆی دەیبینێ.
د. ئازاد خۆشناو، پسپۆڕی نەخۆشییە دەروونییەکان باسی یەکێک لە نەخۆشەکانی دەکات کە لە نەخۆشخانەی خەواندوویەتی و دەڵێت، دوای زانینی ئەنجامی پۆلی دوانزە و بەدەستنەهێنانی نمرەی بەرز کە ساڵی دووەمیشی بووە، خۆی دەرمانخوارد کردبوو (بەمەبەستی کۆتایی هێنان بە ژیان) و بەهۆیەوە دەکەوێتە نەخۆشخانە و ژیانی لەمەترسیدا بوو.
لەبارەی نەخۆشێکی دیکەی گوتی: خوێندکاری کۆلێژی پزیشکیی گشتی بوو کە پێش چەند ساڵێک نمرەی زۆر بەرز و یەکەمەکانی بەدەستهێنابوو و لە قۆناخەکانی دوایی کۆلێژدا باری دەروونیی تەواو ئاڵۆزبووبوو و پێویستیی بە چاودێریی وردی دەروونی هەبوو، هەر بۆیە لە نەخۆشخانە خەواندبووم.
لە کۆتاییدا ئاماژە بەوە دەکات کە ئەوانەی دونیا بە تەنیا سپی و رەش دەبینن (یان بەرزترین نمرە یان هیچ) زۆر هەڵەن، چونکە هەرگیز وا بیرمەکەنەوە کە دوای شکست ئیدی دونیا کۆتایی دێت، رەنگە ئەوەی تۆ هەوڵی بۆدەدەیت لە کاتێکدا ببێتە هۆی کێشە و گیروگرفت و ئەوەی قەدەریش بۆت دەهێنێ زۆر باشتر و جوانتر بێ لەکاتێکدا سەرەتا زۆر دڵتەنگ بوویت پێی.
.png&w=3840&q=75)


.png&w=3840&q=75)