رووداو- تەندروستی توێژینەوەیەک لە ژاپۆن دەریخستووە، ئەو منداڵانەی شیری دایک دەخۆن، رەنگە تاوەکو تەمەنی یەک ساڵی خەویان درێژتر بێت. توێژینەوەکە لە زانکۆی تۆیاما لە ژاپۆن لەسەر 83 هەزار دایک و منداڵ کراوە و دەرکەوتووە دەرکەوت ئەو منداڵانەی بۆ ماوەی شەش مانگ تەنیا شیری دایکیان خواردبوو، بە رێژەی 23% کەمتر ئەگەری کەمخەوییان هەبوو بە بەراورد بەو منداڵانەی کە تەنیا شیری قتوویان خواردبوو. زانکۆ ژاپۆنیەکە ئاماژە بەوەدەکات هۆکارەکەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە پێکهاتەی شیری دایک لەگەڵ گەشەی منداڵدا دەگۆڕێت، شیری دایک لە شەواندا هۆرمۆنی میلاتۆنینی تێدایە کە یارمەتی خەوتن دەدات و کواڵیتی خەو باشتر دەکات، هەروەها ترشی ئەمینی تریپتۆفانی تێدایە کە جەستە بۆ بەرهەمهێنانی میلاتۆنین بەکاریدەهێنێت. د. یوری ناکاگاوا، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە لە زانکۆی تۆیاما دەڵێت، "دەرەنجامەکانمان دڵنیایی دەدەن و پێچەوانەی ئەو بۆچوونە باوەن کە دەڵێت منداڵانی شیرخۆر کەمتر دەخەون، ئەم نیگەرانییانە نابێت رێگر بن لەوەی دایک و باوکان بیر لە پێدانی شیری دایک و سوودە زۆرەکانی بکەنەوە." رێکخراوی تەندروستیی جیهانی (WHO) ئاماژە بەوەدەکات کە لە شەش مانگی یەکەمی تەمەندا تەنیا شیری دایک بدرێت بە منداڵ.
تەندروستی29-06-2026توێژینەوەیەک: چارەسەر بە ڤیتامین B12 هیوایەک بۆ تووشبووانی شێرپەنجەی مێشک دروستدەکات