رووداو- تەندروستی
دەزگەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا (FDA) رەزامەندی لەسەر بەکارهێنانی دەرمانی لومڤۆا (veligrotug-vvze) دا بۆ چارەسەری نەخۆشیی چاوی غودە (TED).
دەرمانی لومڤۆا سەر بە کۆمپانیای ڤیریدیان تەراپیوتیکس (Viridian Therapeutics)، رەزامەندییەکە دوای سەرکەوتنی قۆناخی سێیەمی توێژینەوەکانی (THRIVE) و (THRIVE-2) دێت، کە تێیدا دەرمانەکە سەرکەوتنی لە چارەسەرکردنی هەردوو جۆری چالاک و درێژخایەنی نەخۆشییەکەدا بەدەستهێنا.
ستیڤ ماهۆنی، سەرۆک و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ڤیریدیان رایگەیاند: " لومڤۆا بەجۆرێک دیزاین کراوە کە لە ماوەی 12 هەفتەدا چارەسەری نەخۆشەکە بکات، پلانمان هەیە دەستبەجێ دەرمانەکە بخەینە بازاڕەوە"
نەخۆشیی چاوی غودە (TED) کە تێیدا رژێنی غودە زۆر چالاک دەبێت، سیستمی بەرگریی جەستە دژەتەن دروستدەکات کە نەک هەر هانی رژێنی غودە دەدەن، بەڵکو هێرش دەکەنە سەر شانەکانی دەوری چاویش، چونکە پرۆتینی ئەو شانانە لە پرۆتینی رژێنی غودە دەچێت بەمەش هەوکردن و گۆڕانکاری لە شانەکانی دەوری چاودا روودەدات، دەبێتە هۆی دەرپەڕینی گلێنەی چاو، ئازار و تێکچوونی بینین.



