رووداو - تەندروستی
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی دڵ و قەستەرە ئاشکرای دەکات، ئەوانەی نیشانەکانی جەڵتە و پەککەوتنی لەنەکاوی دڵیان هەیە، پێویستە دەستبەجێ بچنە نەخۆشخانە، چونکە دواکەوتنی ئەو کێشانە کەسەکە لە مردن نزیک دەکاتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 25-6-2026 د. محەممەد کاوە فەتحی، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی دڵ و قەستەرە بە رووداوی راگەیاند، ئەوانەی جەڵتەی دڵیان تووشدەبێت بەتایبەت کاتێک کەسێک تووشی ئازاری لای چەپی دەبێت و ئارەقەش دەکاتەوە، دەتوانێت حەبی ئەسپرین وەربگرێت. بەڵام ئەو پسپۆڕە پێی باشە کە راستەوخۆ لە نەخۆشخانە پزیشک ببیندرێت.
بەشێک لە نیشانەکانی پەککەوتنی دڵ
- کۆبوونەوەی ئاو لەنێو سینگ
- کۆکەی بەردەوام
- نەتوانێت لەسەر پشت پاڵپبکەوێت
لەبارەی هەڵەیەکەوە کە خەڵک زۆرجار بۆ ئەوەی پەستانی خوێنیان بەرز بکەنەوە دەچن ماستاوێکی سوێر یانیش خەیار بە خوێوە دەخۆن. د. محەممەد کاوە گوتی: هیچ راستییەکی زانستی نییە، پێویستە هۆکاری دابەزینی پەستانی خوێن لەلای پزیشک بزاندرێت بۆ ئەوەی چارەسەر ببێت.


.png&w=3840&q=75)
