رووداو - تەندروستی
خواردنی زۆری شیرەمەنی (شیر، ماست، پەنیر، بە تایبەت جۆری کەم-چەوری) پەیوەندییەکی راستەوخۆی بە بەرزبوونەوەی مەترسیی شێرپەنجەی پڕۆستاتەوە هەیە، ئەمە پەیمانگەیەکی ئەمریکی وادەڵێت.
پەیمانگەی بەرپرسیارێتیی پزیشکی لە ئەمریکا دەریدەخات، تەنیا 20٪ی پیاوان دەزانن شیرەمەنی پەیوەندیی بە شێرپەنجەی پڕۆستاتەوە هەیە، 80٪ـیان پاش زانینی ئەمە واز لە شیرەمەنی دەهێنن.
نوا پرامسما، پسپۆڕ و راهێنەری خۆراکی دەریخستووە، خواردنی زۆری بەرهەمە شیرەمەنییەکان، رەنگە هاندەری گەشەی خانەکانی پڕۆستات بێت. هەروەها، توێژینەوەکان دەریانخستووە، پەیڕەوکردنی خۆراکی رووەکی دەتوانێت مەترسیی پێشکەوتنی نەخۆشییەکە تا رێژەی 56٪ کەم بکاتەوە.
نوا پرامسما، دەڵێت: پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی پێویستیان بە هۆشیاریی زیاترە لەسەر مەترسییەکانی شیرەمەنی و سوودەکانی خۆراکی رووەکی بۆ پڕۆستات.
پەیمانگەی پزیشکانی بەرپرسیار لە ئەمریکا رێنوێنی دەدات، بۆ پاراستنی تەندروستی گرنگە هاوسەنگی لە خواردنی بەرهەمە شیرەمەنییەکاندا بکرێت و گرنگی زیاتر بە خۆراکی رووەکی بدرێت، وەک زیادکردنی سەوزە، میوە و دانەوێڵەی تەواو. لەگەڵ ئەمەشدا، ئەنجامدانی پشکنینی پڕۆستات، وەک پشکنینی PSA و راوێژکردن بە پزیشکی پسپۆڕ.
تەنانەت ئەوەش باس دەکرێت، نابێت زیادەڕۆیی لە خواردنی بەروبوومە شیرەمەنییەکان بکرێت، بەڵکو بە هاوسەنگی بخورێن.



