رووداو - تەندروستی
پزیشکی هەڵبژاردەی کوراساو پێشنیاز بۆ یاریزانەکانی هەڵبژاردەکە دەکات کە سێکس لەگەڵ هاوژینەکانیان بکەن، ئەمەش بەهۆی یاریکردن و ئەنجامی باشتر.
هەڵبژاردەی کوراساو یەکەمجارە لە مۆندیالدا یاری دەکات و سۆزان هۆرمان، پزیشکی هەڵبژاردەکە ئەوەی بە یاریزانەکان راگەیاندووە، سێکس وایان لێدەکات دەروونیان باشتر بێت و بتوانن یارییەکان بە باشتر بکەن.
د. سۆزان هۆرمان کە تاکە پزیشکی خانمە لەنێو هەڵبژاردەکانی مۆندیالی 2026 دەڵێت، پەیوەندیی سێکسی و بەسەربردنی کات لەگەڵ خێزان یارمەتیی یاریزانانی هەڵبژاردەکەی داوە بۆئەوەی بەسەر گوشارەکاندا زاڵ بن.
ئەو گوتی "یاریزانەکان دەتوانن لەنێو کەمپەکانی جامی جیهانیدا لەگەڵ هاوژینەکانیان لە هەمان ژووردا بمێننەوە. ئەوانەشی منداڵیان هەیە ژوورێکی زیادەیان پێدەدرێت''.
ئەمەش بزانە
دوای بڕیاری پزیشکەکە، فیدراسیۆنی تۆپی پێی کۆراسائۆ بڕیاریدا تێچووی گەشت و مانەوەی خێزان و منداڵی یاریزانەکان لە ئەستۆ بگرێت بۆ ئەوەی بتوانن لە نزیک یەکدییەوە بمێننەوە.
تائێستا هەڵبژاردەی کوراساو دوو یاری لە قۆناخی کۆمەڵەکانی مۆندیالدا کردووە؛ یەکێک یەکسانبووە و یەکێکیش دۆڕاوە، ئەگەر یاریی سێیەم بباتەوە بەرامبەر کۆتدیڤوار رەنگە سەربکەوێت بۆ قۆناخی داهاتووی مۆندیال.


