رووداو - تەندروستی
دەرمان لە نەخۆشخانەکانی سلێمانی بەرەو نەمان دەچێت و هاونیشتمانییان لە دەرمانخانەکانیش دەستیان ناکەوێت، دکتۆر رێناس خەلیل پزیشکی دەرمانسازە و دەڵێت، دەرمانی نەخۆشی درێژخایەن و دەرزی کەمیکردووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 10-9-2026 دکتۆر رێناس خەلیل، پزیشكی دەرمانساز لە سلێمانی بە رووداوی راگەیاند، لە کۆگەکان دەرمان نەماوە ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی کە نرخی دەرمان گران بێت، هەندێک لە دەرمانخانەکان دەرمان لە عێراقەوە دەهێنن.
ئەوەشی ئاشکرا کرد کە هەندێک لە دەرمانخانەکان دەرمان بە ستیکەری عێراق دەهێنن و ناتوانن بە رێژەیەکی زۆر داوای دەرمان بکەن، چونکە بڕەکانیان کەم بووتەوە.
د. هێرش سەید سەلیم، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی راگەیاندووە: بەشێکی زۆر لەو دەرمانانەی ئێستا لە سلێمانیدا نەماون یان کەمبوونەتەوە، لە لایەن حکومەتی عێراقەوە بۆمان دابیندەکرێت، ماوەی دوو هەفتەش هیچ بڕێکمان لەلایەن بەغداوە بە دەست نەگەیشتووە و خۆشمان ناتوانین بیکڕین.
جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی گوتی، "کێشەکە تەنیا سلێمانی نییە بۆ نموونە؛ بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی دهۆکیش کێشەی کەمیی دەرمانی هەبوو ناچار بوون دەرمان بکڕن، بەڵام ئێمە پارەمان لەبەردەست نییە و توانای کڕینی دەرمانمان نییە''.
.png&w=3840&q=75)
